مەستوورەی ئەردەڵان
#مەستوورەی_ئەردەڵان
لەدایکبوون ١٨٠٤
مردن ١٨٤٨
پیشە: #نووسەر #شاعیر #فەیلەسووف #مێژووناس نەتەوەکورد
کارە بەرچاوەکان: #مێژووی_ئەردەڵان
مەستوورەی ئەردەڵان (١٨٠٤ - ١٨٤٨) شاعیر ومێژوونووسی کوردە. ناوی خۆی ماھ شەرەف خانم بووە و نازناوی مەستوورە بووە. دەوروبەری ساڵی ١٢٢٠ ک.م (١٨٠٤ ز) لە بنەماڵەی قادرییەکانی #سنە -دا، کە ئەوسا زۆر لای والییەکان بەقەدر بوون، لە شاری سنە ھاتە دنیا.
#مەولەویی_تاوەگۆزی لە پەسنی ئەودا ئەم شیعرەی گوتووە:
خورشیدە کەی ناز
سەر تو غرای دەفتەرە
ئەوجی بورجی سەور
مەحبووبان چە دەور
ها لە خانە کەی بورجی
نوور ئەفشانیشەن وە
شەرف دا
هەر تەرەف دا
ژیاننامە:
ناوی ماھ شەرەف خانم و نازناوی مەستوورە بووە. دەوروبەری ساڵی ١٢٢٠ ک.م (١٨٠٤ ز) لە بنەماڵەی قادرییەکانی سنە دا، کە ئەوسا زۆر لای والییەکان بەقەدر بوون، لە شاری سنە ھاتە دنیا. باوکی، ئەولەسەن بەگ (ئەبولحەسەن بەگ)، لە پیاوە رەسەنەکانی سنە بووە و بە ماەشەرەف خانمی خوێندووە تا وەھای پێ گەیاندووە کە ناو دەرکا. لە زەمانی خوسرەو خانی ئەردەلان، والیی سنە، کە بە ناکام ناو براوە، خان و ماڵە قادرییەکان لە یەکتر رەنجاون و ئاشت بوونەوە و بوونە خزم. مەستوورە بۆتە خێزانی خوسرەوخان. خانیش لە شێعردانان دا لە خانم نزیک بۆتەوە. لە دیوانی ھەردووکیان دا شیعر بە یەکدا ھەڵدانیان زۆر بەرچاوە. مەستوورە چل و چۆار ساڵ تەمەنی بووە کە لە سلێمانی مردووە و ھەر لەوێش نێژراوە.
شێعرەکانی:
مەستوورە لە شیعردانان، چ بە کوردی و چ بە فارسی، زۆر خاوەن دەستەڵات بووە. بەداخەوە زۆربەی شیعرەکانی لە ناو چوون و تەنیا دوھەزار بەیتێکی ماوەتەوە کە ساڵی ١٣٠٥ ک.ە (١٩٢٦ ز)، #میرزا_ئەسەدوڵڵا_خانی_کوردستانی، سەرۆکی کولتوور سنە، لە #تاران چاپیانی کردووە. ژمارەی ھۆنراوە کوردییەکانی کەمترن لە فارسییەکانی بەڵام لە قەسیدەیەکی دا کە بەم بەیتەوە دەست پێ دەکا:
گەرفتارم بە نازی
بریندارم بە نێشی
چاوەکانی مەستی
سینە دۆزی تیری
فەتتانت
موژگانت
وا دیار ئەدا کە شیعرە کوردییەکانیشی زۆر رەوان بووبێتن. خێوی کتێبی حەدیقەی ناسری، کە ئامۆزای مەستوورە بووە، ژمارەی شیعرەکانی لە قەسیدە و غەزەڵ و وردە بابەت، بە نزیکەی بیست ھەزار بەیت نووسیوە بەڵام #توحفەی ناسری کە ئەویش لە مەڕ کوردستان تاریخێکە، دە ھەزاری لەو بیستە کەم کردۆتەوە و دەڵێ دەھەزار بەیتێکی وەھۆندووە.
سەرچاوە:
عەبدوڕڕەحمان شەرەفکەندی #ھەژار ، لێکدانەوە و وەرگێڕانی مێژووی ئەردەڵان.
سەرچاوە:
ویکیپیدیای کوردی
نظرات شما عزیزان: